٢٩ ئاب ٢٠٢١ - ٠٦:٠٩
کاروانێکی تازەی چەک و تفاقی سەربازیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا گەییشتە سووریا

لەشکریانی تیرۆریستیی ئەمریکی ڕۆژی ھەینی ھەمیسان وێڕی پێشێل کردنی سەروەریی سووریاو یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، کاروانێکی تازەی داگری دە لۆریی چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستییان بردە نێو خاکی سووریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ئەم کاروانەیان بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەیەکی نایاسایی تازە بردووەتە ناوچەی «تەل بیدەر» لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە قسەی «سانا» ئەم کاروانە لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ەوە براوەتە خاکی سووریا.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی سووریا، ئەم کاروانە داگری ٥٠ لۆریی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستییە.

پێشتریش ھەر ئەمریکا چەندین نۆرە ھەستاوە بە گواستنەوەی چەک و تفاقی قورس و پێداویستی بۆ خاکی سووریا لە ڕێگای عێراقەوە.

342/